بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نێردراوی شارپرێس بۆ گوندی لهێبانی بناری قەرەچووغ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دانیشتوانی لهێبان گوندەکەیان چۆڵکرد و لەڕێگەی شارپرێسەوە بانگەواز بۆ حکومەت و هێزی پێشمەرگە دەکەن، بە هانای گوندەکەیانەوە بچن، بۆئەوەی نەکەوێتە دەست عەرەبەکان.
خەڵکی گوندەکە ئاماژەیان بەوەشداوە، ناتوانن بەو دۆخە ژیان بگوزەرێنن و زێدی خۆیان بەجێبهێڵن، هاوکات مەترسی گەورەش لەسەر ژیانیان هەیە.
هەفتەى رابردوو چەکدارانى داعش هێرشیان کردە سەر گوندی خدرجیجه و لهێبان کە دەکەونە بنارى قەرەچووخ لەسنورى قەزای مەخمور بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی مەدەنى شەهید بوون و دواتر لە ئۆپەراسیۆنى هێزی پێشمەرگە لەو سنورەدا نۆ پێشمەرگەش شەهید بوون.
342/